به‌شێک له‌ هێزه‌کانى یه‌کێتى خرانه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌شێک له‌ هێزه‌کانى سه‌ر به‌ یه‌که‌ى حه‌فتاى یه‌کێتى، که‌ هێزه‌کانى پشتیوانى دووه‌ خرانه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا هاتووه‌، لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و پرۆسەی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، هێزەکانی پشتیوانی/ ٢ گواسترایەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

لەمبارەیەوە، لیوا روکن هۆشمەند رەشید، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارەو میرە، رایگەیاند: بەفەرمانی ژمارە ٢٢٨ی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان، لە بەرواری ٢٥ کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، تەواوی هێزەکانی پشتیوانی دوو لە هێزەکانی ٧٠وە گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

هەر لەم چوارچێوەیەدا، پێشتر هێزەکانی پشتیوانی/ ١ که‌ سه‌ر به‌ یه‌که‌ى هه‌شتاى پارتى بوون، گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

News Code 4866

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha