بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق پێشوازیی له پاول سیلیس به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆگرامی تایبه‌ت به ئاشتی و پاڵپشتی ئاسایش له په‌یمانگای ئاشتی ئه‌ورووپی و وه‌فدێكی یاوه‌ری كرد.
ناوبراو لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند: عێراق به په‌رۆشه بۆ به هه‌ماهه‌نگی نێوان عێراق و رێكخراوه نێوده‌ڵه‌تییه‌كان له‌پێناو به‌ره‌و پێشبردنی دۆسیه‌ی به‌ر قهراركردنی ئاشتی، چوونكه عێراق ئه‌زموونێكی باشی هه‌یه له مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ دۆسییه‌ی داعش و ئاواره‌كان.
راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "كامپه‌كانی هۆل و گرتووخانه‌ی غوێران له حه‌سه‌كه مه‌ترسییه‌كی راسته‌قینه‌یان له‌سه‌ر عێراق و ناوچه‌كه دروست كردووه و روداوه‌كانی رابردووش زه‌نگێكه بۆ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تا ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش كه له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌رن بۆ وڵاته‌كانی خۆیان بگێڕنه‌وه، له وڵاته‌كه‌ی خۆیان ڕووبه‌ڕووی دادگایان بكه‌نه‌وه".
Your Comment