بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی حەمەساڵح له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی کۆمهڵایهتی فهیسبووک نووسیویهتی، "ئەمڕۆ لێکۆڵینەوەیەکم لەسەر گازوایل و بەنزین و نەوتی سپی تەواو کرد و ڕێککاری پەرلەمانی و یاسایی بۆ دەگرمە بەر و سبەی رایگشتی لە وردەکاریەکەی ئاگادار دەکەمەوە".
ناوبراو راشیگهیاندووه، ماوەی ساڵێکە حکوومەتی هەرێم رۆژانە بڕی 950 هەزار لیتر بەنزین بەرهەم دەهێنێت و یەک لیتر بۆ سلێمانی نانێرێت و دەیداتە سێ کۆمپانیای هەولێر.
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: "سەرباری ئەوەی غەدر لە خەڵکی ھەولێر و ھەموو کوردستان دەکرێت، کەسێک نیە لە حکوومەتدا بەرگری لە خەڵکی پارێزگای سلێمانی بکات".
Your Comment