بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەحمەت سادقی سەرۆکی زانکۆی سنە لە ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لە سیستەمی یەکەمین کۆنگرەی نێونەتەوەیی هەورامان وتی: یەکێک لە دەفرایەتییە تایبەتەکانی پارێزگای کوردستان و پارێزگای کرماشان هەبوونی ناوچەی گەشتیاریی هەورامانە کە گەلاوێژی ئەمساڵ تۆماری جیهانی کرا.
لای خۆیەوە مەهاباد کامل عەبدوڵڵا سەرۆکی زانستگای هەڵەبجەی هەرێمی کوردستانی عێراق کە لە کۆبوونەوەکەدا بەشێوەی ئۆنلاین بەشداری دەکرد وتی: هەورامان گەنجینەی ئەدەبی، مێژوویی، فەرهەنگی و جوگرافی بێ وێنەیە کە پاش تۆمار کردنی دەسکەوتی بەنرخی هەبووە.
ناوبراو درێژەی دا: دەبێت هەموو دەفرایەتییە شاراوەکانی ئەم ناوچەیە ئاشکرا بکرێن و بۆ ئەمەش هاوڕایی هەموو گرووپەکانی دەوێت و ڕۆڵی مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆکان لەم بارەوە زۆر بەرجستە ترە تا بە کاری لێکۆڵینەوە بتوانن ئەم ناوچەیە بە هەموو جیهان بناسێنن.
Your Comment