بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له فه‌یسبووکى خۆى، ئاشکرای کردووه، "ھەرێمی کوردستان بەراورد بە دەوڵەتانی جیھان، حەوتەم دەوڵەمەندترینە لە یەدەگی گازی سروشتی و خاوەنی 5.7 ترلیۆن پێ سێجا گازە.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت: "دڵنیام لەوەی نەوت ھیچ ئایندەیێکی گەشی پێنیە بۆ خەڵکی کوردستان، ئەگەر پلانێکی تۆکمە ھەبێت گازی سروشتی نەک چارەسەری گرفتی گاز و کارەبایە بەڵکوو ئایندەیەکی گەشی پێیە بۆ کوردستان".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره زیاتر له‌وباره‌یه‌وه نووسیویه‌تى: "پرسیاری جدی ئەوەیە ڕوئیای ھەرێمی کوردستان بۆ ئەم سامانە سروشتیە چییە! نەک خەڵک گرفتی بوتڵێک غازی ھەبێت، من دەزانم وەبەرھێنان لە غازی سروشتی بەراورد بەنەوت کاتی زۆر زۆر دەوێت، بەڵام بەراورد بەنەوت کەمترین پلان بۆ وەبەرھێنان ھەیە!".
عەلی حەمە ساڵح ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات، "ساڵى 2010 حکوومه‌تى هه‌رێم ئاشکرایک ردوه، له‌گه‌ڵ هه‌بوونى 200 ترلیۆن پێ سێجا (5.7 ترلیۆن مه‌تر سێجا) له‌گازى سروشتى زانرا و که هاو سنوورى ته‌وه‌رى وزه‌ى ئۆراسیایه، هه‌رێمى کوردستان که‌وتۆته سه‌ر چوارڕێیانى وزه، هه‌رکاتێک پێویستى ناوخۆ له کاره‌با و پرۆسه‌کانى پیشه‌سازى هاتنه‌دى، ئه‌و غازه‌ى ده‌مێنێته‌وه ڕێگه‌ى خۆى ده‌دۆزێته‌وه بۆ بازاڕ له‌ڕێگه‌ى هێڵى بۆرى و تۆڕى گشتگیره‌وه".
ناوبراو بۆ ئه‌وه‌ش جه‌ختی کردۆته‌وه، "ئەمەم لە سایتی حکوومەتی ھەرێم وەرگرتووە و پێموایە لە ساڵی 2010وە نووسراوە!، بەڵام ھیچ زانیاری و وردەکاری و پلانێک نییە بۆ ئەوەی ئەم یەدەگە زۆرە چۆن وەگەڕدەخرێت، حوکمڕانی لەبری خەیاڵ، پلان و ستراتیژی دەوێت".
له‌کۆتاییشدا ئەو پەرلەمانتارە ته‌ئکید ده‌کاته‌وه له‌وه‌ى، هه‌موو ئه‌و گه‌نده‌ڵى و نادادیه‌ى له‌هه‌ردوو زۆنى سه‌وز و زه‌رد ده‌گوزه‌رێ، "بەبێ لووتکەی دەسەڵات لە ھەردوولا کەس ھیچی پێناکرێت، له سلێمانی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، له ھەولێریش مەسروور بارزانی".
Your Comment