رەت كردنەوەی بڕیاری ئازاد كردنی دەمیرتاش، رەت كردنەوەی دەستووری تورکیایە

بەشی تورکیا- پارێزەرێكی سەڵاحەدین دەمیرتاش ئاشكرای دەكات، لەماوەیێكی نزیكدا هاوسەرۆكی پێشووتری هەدەپە ئازاد دەكرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحسونی كارەمان پارێزەری سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشوی پارتی دیموكراتی گەلان لە چاوپێكەتنێكدا لەگەڵ ماڵپەڕی دوڤار-ی توركی رایگەیاندووە: ناكرێت دەسەڵاتدارانی توركیا بڵێن بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بۆ ئازادكردنی دەمیرتاش جێبەجێ ناكەن.

ناوبراو جەخت دەکاتەوە پابەندبوون بە بڕیارەكانی دادگای مافی مرۆڤ ماددەیێكی دەستوورییە و لە دەستووری توركیادا هەیە، كە لە سەردەمی دەسەڵاتی پارتی داد و گەشەپێداندا ئەو ماددەیە بۆ دەستوور زیاد كراوە، بۆیە دووپاتیدەكاتەوە، رەت كردنەوەی بڕیاری ئازاد كردنی دەمیرتاش، رەت كردنەوەی دەستوورە.

پارێزەرەكە ئاشكراشی كردووە، لەم نزیكانەدا سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد دەكرێت، پێشی وایە، ئەو بڕیارەی دادگای ئەورووپا كاریگەریی لەسەر دۆسییەی ئەو سیاسەتمەدارە كوردانەی دیكەش دەبێت، كە ئێستا لە زیندانن و رێگەخۆشكەر دەبێت بۆ ئازاد كردنیان.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 479

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha