تورکیا سەرکۆنەی پەلامارەکەی سەر ئیمارات دەکات

بەشی تورکیا- تورکیا ئەو پەلامارەی کە لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کرایە سەر ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات ئیدانە و سەرکۆنە کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو بارەوە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە: "ئەو هێرشەی کە لە رۆژی ١٧ی کانوونی دووەمدا لە رێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کرایە سەر ئەبووزەبی پایتەختی ئیمارات ئیدانە و سەرکۆنە دەکەین".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: "نزای لێخۆشبوون بۆ ئەو کەسانە دەکەین کە لە پەلامارەکاندا گیانیان لەدەست داوە و سەرەخۆشی لە خیزانەکانیان، گەل و حکوومەتی ئیمارات دەکەین".

News Code 4765

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha