بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو بارەوە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە: "ئەو هێرشەی کە لە رۆژی ١٧ی کانوونی دووەمدا لە رێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کرایە سەر ئەبووزەبی پایتەختی ئیمارات ئیدانە و سەرکۆنە دەکەین".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: "نزای لێخۆشبوون بۆ ئەو کەسانە دەکەین کە لە پەلامارەکاندا گیانیان لەدەست داوە و سەرەخۆشی لە خیزانەکانیان، گەل و حکوومەتی ئیمارات دەکەین".
Your Comment