بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق پەیوەندییێکی تەلەفۆنی لەگەڵ شێخ محەممەد بن زاید ئەلنهیان شازادەی ئەبووزەبی ئەنجامدا و بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە کرایەسەر ئیمارات و جەختی کردەوە، ئەمجۆرە کارانە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە.
ناوبراو دووپاتی کردەوە، ئاسایش و سەقامگیریی ئیمارات بەشێکی گرنگی ئاسایش و سەقامگیریی تەواوی ناوچەکەیە، ھاوکات ھاوسۆزی عێراقی بۆ ئیمارات دەربڕی و ئاماژەشی کرد بۆ پێویستی پتەو کردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و گەلی دۆست.
لای خۆیەوە شێخ محەممەد بن زاید سوپاسی بەرھەم ساڵح سهرۆک کۆمارى عێراقى کرد و ستایشی ھەڵوێستی عێراقی کرد لەپشتیوانی کردنی ئیمارات و هەوڵەکانی عێراقیشى بەرز نرخاند بۆ بەرقەرار کردنی ئاشتی لەسەرتاسەری ناوچەکەدا.
Your Comment