بەرهەم ساڵح بۆ شازادەی ئەبووزەبی: بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ده‌که‌م کە کرایەسەر ئیمارات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆک کۆمارى عێراق ڕایگه‌یاند، "بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ده‌که‌م کە کرایەسەر ئیمارات".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق پەیوەندییێکی تەلەفۆنی لەگەڵ شێخ محەممەد بن زاید ئەلنهیان شازادەی ئەبووزەبی ئەنجامدا و بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە کرایەسەر ئیمارات ‌و جەختی کردەوە، ئەمجۆرە کارانە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش‌ و سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە.

ناوبراو دووپاتی کردەوە، ئاسایش ‌و سەقامگیریی ئیمارات بەشێکی گرنگی ئاسایش‌ و سەقامگیریی تەواوی ناوچەکەیە، ھاوکات ھاوسۆزی عێراقی بۆ ئیمارات دەربڕی ‌و ئاماژەشی کرد بۆ پێویستی پتەو کردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات‌ و گەلی دۆست.

لای خۆیەوە شێخ محەممەد بن زاید سوپاسی بەرھەم ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراقى کرد و ستایشی ھەڵوێستی عێراقی کرد لەپشتیوانی کردنی ئیمارات ‌و هەوڵەکانی عێراقیشى بەرز نرخاند بۆ بەرقەرار کردنی ئاشتی لەسەرتاسەری ناوچەکەدا.

News Code 4760

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha