بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاکار له‌باره‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی کە وه‌ک وەڵامێک بۆ کوژرانی سەربازانی تورکیا سه‌ر سنوور له ئاکچاکاله ئەنجام درا وتی: "با که‌س گومانی له‌وه نه‌بێت به‌رپه‌رچی هه‌ر جۆره هێرشێک وه‌ک خۆی ده‌ده‌نه‌وه و هیچ هێرشێک به‌بێ وه‌ڵام تێناپه‌ڕێت"
ناوبراو گوتیشی: "لە ئۆپەراسیۆنەکانی سزاداندا کە لە دوای پەلامارە تیرۆريستییەکەی ئاکچاکالە، دەستیانپێکرد، ٤٤ تیرۆريست لە چالاکی خران".
خولوسی ئاکار راشیگه‌یاند که "له ئاکامی هێرشه قێزه‌ونه‌که‌ی تیرۆریستان به بۆمب سێ سه‌ربازی تورکیا گیانیان له‌ده‌ست داوه و گوتی: "له دوای هێرشه قێزه‌ونه‌که‌وه ئۆپه‌راسیۆنی سزادانمان ده‌ست پێ کرد‌و خوێنی شه‌هیده‌کانمان به‌فیڕۆ ناڕوات".
وەزیری بەرگریی تورکیا وتیشی: "چاوه‌ڕوانین لایه‌نی دانوستانکار له سوووریا به به‌رپرسیارێتی خۆی هه‌ڵبستێت. ده‌توانم بڵێم ئه‌و هێرشانه په‌تی دانبه‌خۆگرتوویی ئێمه‌یان پچڕاندووه‌گ.
Your Comment