بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هادی عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە توویتێكدا دەڵێت: "تەرخان كردنی پۆستی سەرۆككۆمار بۆ كورد لە عێراقی دوای ڕژێمی بەعس، دەسكەوتێكی سیاسی و نەتەوەیی بوو بۆ گەلی كورد بەگشتی، بەڵام بەهۆی ململانێ و سیاسەتی نادروستەوە خەریكە دەبێتە گاڵتەجاڕی".
ناوبراو ڕاشیگەیاندووە، بەداخەوە بەھۆی ململانێ و سیاسەتی نادروستەوە لەسەر وەرگرتنی ئەو پۆستە سیادیە، خەریكە دەبێتە گاڵتەجاڕی و ھۆكارێكی تری لاوازبوونی پێگەی سیاسی ھەرێم.
Your Comment