موقتەدا سەدر: هێرشی مووشەکی بۆسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەبێت هۆی دواکەوتنی کشانەوەی ئەم هێزانە لە عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند هێرشی مووشەکی بۆسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەبێت هۆی دواکەوتنی کشانەوەی ئەم هێزانە لە عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موقتەدا سەدر رێبه‌ری ره‌وتی سەدر لە توویتەری خۆی رایگەیاند، چەند لایەنێک هەن کە بانگەشەی بەرگری دەکەن، بانگەشەی هێرشکردنە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا دەکەن لەناوچەی سەوز کە ئەوەش دەبێتە هۆی بوونە قوربانی خەڵکی ئاسایی و منداڵ و ژن و تێکشکاندنی زانست و پەروەردە.

سەدر ئاماژەى بەوەش کرد، نابێت خەڵک بەو جۆرە کارانە هەڵبخەڵەتێن و پێویستە بزانن ئەوان بۆیە ئەوە دەکەن بۆ ئەوەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دوابخەن.

هەروەها باسی لەوەش کردووە، ئەو جووڵانە بۆ ئەوەیە کە بەبیانووی بەکارهێنانی چەکەوە ئەمریکا بهێڵنەوە و چارەنووسی خەڵک لە دەستی ئەواندا بمێنێتەوە، چوونکە ئەوان بوونیان نابێت بەبێ بوونی داگیرکەر.

ئەمشەو ژمارەیەک موشەک ئاڕاستەی باڵیۆزخانەى ئەمریکا لەناوچەی سەوزی بەغدا کران، بەڵام لەلایەن سیستەمى بەرگری باڵیۆزخانەکەوە پووچەڵکرانەوە.

News Code 4711

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha