بەپێی هەواڵی کوردرێس، ئەمشەو هێرشی مووشەکی کرایە سەر ناوچەی سەورز و دوابەدوای ئەوە له‌نێو باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه لێدرا.
لەوبارەوە شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ڕایگه‌یاند: له کارێکی تیرۆریستی ترسنۆکانه‌دا ئه‌مشه‌و مووشه‌ک ئاراسته‌ی ناوچه‌یه‌کی نیشته‌جێبوون له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا کرا و ئه‌م ناوچانه‌ش له‌ژێر به‌رپرسیاره‌تی پاراستنی هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراقدان.
ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی هێرشه مووشه‌کییه‌که منداڵ و ئافره‌تێک برینداربوون.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: یه‌کێک له مووشه‌که‌کان له‌نێو قوتابخانه‌ی ئیلاف له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا که‌وتۆته خواره‌وه و زیانی به قوتابخانه‌که گه‌یاندووه.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی جه‌ختیشی کرده‌وه که ئێستا هێزه ئه‌منییه‌کان خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه‌ن له هێرشه‌که و دیاریکردنی زهره و زیانه‌کان.
Your Comment