دووبارە لافاو له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌کێکی شاری هه‌ولێری گرتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌هۆی ئه‌و بارین بارینه‌ به‌خوڕه‌ی شاری هه‌ولێری گرتۆته‌وه‌ لافاو له‌چه‌ند شه‌قام و گه‌ڕه‌کێک دروست بووه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌هۆى بارانبارین ‌و کۆبوونه‌وه‌ى ئاوێکى زۆر، حه‌وت گه‌ڕه‌ک و شه‌قامى سه‌ره‌کى هەولێر زیانیان به‌رکه‌وتووه‌ که‌ بریتین له‌ شاوێس، برایه‌تى، شۆڕش، به‌شێک له‌شه‌قامه‌کانى 60 مه‌ترى‌ و 100 مه‌ترى ‌و 120 مه‌ترى ‌و به‌حرکه ‌و زانایان.

هاتوچۆ له‌و گه‌ڕه‌ک و شه‌قامانه ‌و به‌شێکى زۆرتریش له ‌شه‌قامه‌ سه‌ره‌کیه‌کانى هه‌ولێر ئاسته‌نگیان بۆ دروستبوه‌.

هه‌ر له‌و ڕوه‌وه‌ ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر له ‌په‌یامێکدا که‌ ئاراسته‌ى دانیشتوانى شاره‌که‌ى کردووه‌ نووسیوویه‌تى: "تکایه له‌پێناو سه‌لامه‌تی خۆتان‌ و گه‌یشتنی تیمه‌کانمان بۆ شوێنی پێویست، ئه‌وه‌ی کاری زۆر گرنگی نه‌بێ، هاتوچۆتان سنووردار بکه‌ن، به‌شێک له‌شه‌قامه‌ گشتیه‌کان هاتوچۆ تێیدا وه‌ستاوه ‌و به‌پێی پشبینیه‌کانیش بارینی بارانی به‌لێزمه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت".

ده‌شڵێت:"تکایه‌ هه‌وڵاتیانی به‌ڕێز... بۆ هه‌ر بابه‌تێکی پێویست، په‌یوه‌ندیی به‌شاره‌وانی ‌و به‌رگری شارستانی ‌و پۆلیس ‌و نزیکترین فه‌رمانگه‌ی خزمه‌تگوزاری بکه‌ن، ته‌واوی تیمه‌کان له‌ئاماده‌باشی ‌و خزمه‌تدان".

News Code 4700

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha