بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌لا به‌ختیار له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌کارگێڕ و ئه‌ندام و کادرانی مه‌ڵبه‌ندی رێکخستنی سلێمانی، رایگه‌یاند: "کورد، به درێژایی مێژوو دوو هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌مان هه‌بووه، هه‌ڵه‌ی یه‌که‌م ئه‌وه‌بووه که هه‌میشه خه‌باتی چه‌کداریمان کردووه و هه‌ڵه‌ی دووه‌میش ئه‌وه‌یه که فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیمان بۆ قۆناغه جیاوازه‌کانی کوردایه‌تی نه‌بووه، که‌واته نه‌ته‌وه‌یه‌ک 250 ساڵ هیچ ده‌رسێکی له‌خه‌باتی شکست‌خواردووی خۆی وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ فه‌لسه‌فه‌یه‌ک ڕێنوێنی نه‌بووه، له کاتێکدا فه‌لسه‌فه پێوه‌ره، هه‌ڵسێنگه‌ر و ره‌خنه‌یه".
له‌به‌شێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا مه‌لا به‌ختیار ئاشکرای کرد، "له‌دوای کۆنگره‌ی چواره‌وه، هه‌ڵه‌کان زۆر زیادیانکردووه زۆرتر زه‌ق بوونه‌ته‌وه و کێشه و هه‌ڵه‌کانی پێش کۆنگره به‌ر ئێمه‌ش ده‌که‌ون و بێبه‌ری نین، به‌ڵام ئێستا هه‌ڵه‌کان زۆر زیاترن و که‌منین ئه‌وانه‌شی عه‌یبه‌ی زۆریان هێناوه‌ته سه‌ر یه‌کێتی و دابه‌زینی ده‌نگه‌کانیش، مایه‌ی عه‌یبه‌یه.
ناوبراو وتیشی: "ده‌نگه‌کانی یه‌کێتی و پارتی و گۆڕانیش که پێکه‌وه به‌شداری حکوومه‌تن، به‌هه‌رسێکیان 700 هه‌زار ده‌نگ دابه‌زیون و ئه‌مه‌ش مایه‌ی کاره‌ساتی جه‌ماوه‌ریه، که‌چی حزبه‌کان به ئاسایی وه‌ریانگرتووه".
مه‌لا به‌ختیار هه‌ر له‌و دیداره‌دا راشیگه‌یاند: " ئه‌وه‌ی بۆ من گرنگه، ئه‌وه‌یه حزبه‌که‌م له گرفت و ئاسته‌نگه‌کان رزگاری ببێت، چوونکه یه‌کێتی گرنگتره، بۆیه هیوادارم ئه‌و نائومێدییه گشتییه‌ی بڵاو بۆته‌وه کادرانی وه‌کوو ئێوه نه‌گرێته‌وه‌و نابێت بچینه ژێر هه‌ره‌سی نائومێدی، به‌ڵکوو پێویسته خۆڕاگرتر و به‌ئومێد بین، چوونکه کادری هۆشیار، ئه‌و کادره‌یه له منداڵدانی نائومێدیدا، ئومێد دروست ده‌کات".
سەرچاوە: خەندان
Your Comment