ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەدوێنێوە 5306 پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا ئەنجام دراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەئراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەش کردووە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 751 تووشبووی نوێ تۆمار کراون کە زۆرترین ژمارەیان لەسنووری پارێزگای هەولێر بوون.

ئەوەش هاتووە، لەو ماوەیەدا 154 تووشبوو چاک بوونەتەوە و 5 تووشبووی پەتاکەش مردوون.

News Code 4684

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha