لە تورکیا بڕیاری دەستگیر کردنی 185 گومانلێکراوی گرووپی گولەن درا

بەشی تورکیا- بڕیاری دەستگیر کردنی 185 گومانلێکراوی گرووپی فەتحوڵڵا گولەن لەنێو ریزەکانی سوپای تورکیا درا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتدا، کە لە 41 پارێزگای تورکیا بەڕێوەچوو و ناوەندەکەی ئیزمیر بوو، بڕیاری دەستگیرکردنی 185 گومانلێکراوی گرووپی فەتحوڵڵا گولەن لەنێو ریزەکانی سوپای تورکیا درا.

لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی، کە لەلایەن نووسینگەی تاوانە رێکخراوەکان و تیرۆر لە سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی کۆماریی ئیزمیر لەبارەی پێکهاتەی گرووپی خزمەت بە سەرۆکایەتیی فەتحوڵڵا گولەن لەنێو ریزەکانی سوپادا بەڕێوەدەچێت، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ 185 کەس دەرکرا.

تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیزمیر، بەمەبەستی دەستگیر کردنی گومانلێکراوان لە 41 پارێزگا، ئۆپەراسیۆنی هاوکاتیان دەستیپێکرد کە ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکە ئیزمیر بوو و تاوەکوو ئێستا 113 لە گومانلێکراوەکان دەستگیرکران، کە سەرجەمیان پلەدارن.

بەپێی زانیارییەکان، سێ ئەفسەر بە پلەی عەمید، دوو عەقید، حەوت موقەددەم، چوار رائید، 19 ملازمی یەکەم، سێ ملازم، 53 جێگری ملازم و 10 عەریف لەنێو دەستگیرکراوەکاندان، کە 23 ئەفسەریان سەر بەهێزەکانی دەریاوانی، 24 ئەفسەر لە هێزەکانی پیادە، 39 ئەفسەر لە هێزەکانی ئاسمانیی و ئەفسەرێکیش لە هێزەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی دەریا بوون.

هەروەها لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەست گیرا بەسەر ژمارەیەکی زۆر بەڵگەی رێکخراوەیی و ئامێری دیجیتاڵیدا.

سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو

News Code 4683

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha