ئەمریکا، کانادا، فەرەنسا و یەکێتی ئەورووپا ڕەخنە لە دۆخی ئازادیی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان دەگرن

بەشی جیهان- نوێنەرانی ئەمریکا و کەنەدا و یەکێتی ئەورووپا، پێشوازی لە راپۆرتەکەی نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراقدەکەن لەبارەی دۆخی ئازادیی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، نوێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کەنەدا و یەکێتی ئەورووپا و وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیەکەدا لە هەولێر پێشوازیی لەو ڕاپۆرتە دەکەن کە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق لە 22ی کانوونی یەکەمی 2021دا لەسەر دۆخی ئازادیی رادەربڕین و دادگایی کردنی دادپەروەرانە لە هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە.

یونامی رەخنەی زۆری لە شێوازی دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوەو دادگاییکردن و سزادانی ئەو دەستگیرکراوانە گرتبو.

هەروەها نوێنەرانی یەکێتی ئەورووپا و کەنەدا لە هەولێر لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی وەزیری ناوخۆ و وەزیری دادو ئەنجومەنی باڵای دادوەری هەرێمیان کردوە، نیگەرانی خۆیان بەرامبەر دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی بادینان خستۆتەڕوو.

نوێنەرانی وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا و کەنەدا لەنامەکەیاندا ئاماژەیان بەوەداوە کە نیگەرانن لەوەی گوێبیستی ئەوەبون کە سەرجەم دەستگیرکراوانی بادینان باسیان لەوە کردوە لەکاتی لێکۆڵینەوەدا چاویان بە پارێزەر نەکەوتوەو ناچارکراون بە دانپێدانان و بەشێکیشیان لەدوای هەڕەشەو ئەشکەنجە، دانپێدانانیان لێ وەرگیراوە.

هەروەک ئاماژەیشیان بەوەداوە کە نیگەرانن لەوەی لە دادگاییکردنەکاندا هیچ بەڵگەیەک نەخراوەتەڕو تەنها پشت بە شایەتحاڵی سڕی و وتەی ئاسایش بەستراوە.

هەروەک نیگەرانی خۆیشیان دەربڕیوە لەبارەی ئەوەی کە لانیکەم 22 کس لەوانەی لەنێوان مانگی 5ی 2019 تا مانگی 12ی 2020 دەستگیرکراون هێشتا دادگایی نەکراون.

News Code 4680

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha