ئەوەی لە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان ڕوویدا با لە قۆناغی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران دووبارە نەبێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سکرتێری مەکتەبى سیاسی پارتى رایگەیاند، ئەوەى دوێنێ لە پەرلەمانى عێراق بەڕێوەچوو پرۆسەیەکى عێراقیانە بوو لەگەڵ بارودۆخی عێراق دەگونجێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فازڵ میرانى بە میدیاکانى حزبەکەى رایگەیاند، ئەوەى دوێنێ لە پەرلەمانى عێراق بەڕێوەچوو بۆ هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان پرۆسەیەکى عێراقیانە بوو لەگەڵ بارودۆخی عێراق دەگونجێت، عێراق هەرای سیاسییە، بەداخەوە هەمووان ناگەنە یەک وەک میللەتێک.

ئاماژەى بەوەش کرد، سروشتى ژیان وایە دۆستایەتى و دوژمنایەتى بەردەوام نییە و بەپێی بەرژەوەندییەکان کار دەکات، بەوتەى خۆی بەپێی نزیکیی لە لایەنێک رێکەوتنى سیاسی دەکەیت، بەڵام بەمانای ئەوە نییە دژى لایەنێکى دیکەى، بۆیە دەلێت "ئەمرۆ بەشێکى زۆر لە کورد و شیعە لە بەرەیەکن، ئەوە بەو مانایە نییە لەدژی بەرەکەى دیکەى شیعە و سوونەیە کوردە".

میرانى دەشڵێت "ئەوەى دوێنێ روویدا کۆتایی دونیا نییە، هێشتا قۆناغی دووەم و سێیەم ماوە، ئەگەر کەموکوڕییەک لە قۆناغی یەکەمیش هەبێ مانای ئەوە نییە لە قۆناغەکانى دووبارە بێتەوە، ئەگەر دوێنێ کەموکوڕیەکیش هەبوو بێت با لە قۆناغی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران دووبارە نەبێتەوە".

سەبارەت بە لێکترازانى پارتى و یەکێتى لە رووداوەکانى دوێنێی پەرلەمانى عێراق فازڵ میرانى جەختی کردەوە کە ئەمە کاریگەرىی لەسەر پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکێتى دەکات، بەڵام بەوتەى خۆی هیوادارە ئەو کاریگەرییە بەردەوام نەبێت.

سکرتێری مەکتەبى سیاسی پارتى دەشڵێت "پێشتر یەکێتى دەنگیان بە نێچیرڤان بارزانى نەدا بۆ سەرۆکى هەرێم، بەڵام ئەوە نەبووە هۆی ئەوەى یەکێتى و پارتى بەیەکەوە کار نەکەن، ئەوەى دوێنێش روویدا لە دەنگنەدان بە نێچیرڤان بارزانى گەورە تر نییە".

لەبارەی بوونى کاندیدى سەرۆک کۆمار لەلایەن پارتییەوە، سکرتێری مەکتەبى سیاسى پارتى روونیکردەوە، جارێ پارتى کاندیدى دیاری نەکردووە، ئەوەش پەیامێک بوو بۆ هەندێک کەس کە پۆستى سەرۆک کۆمار بۆ ئەوە، بەڵام لێی تێنەگەیشت.

News Code 4674

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha