بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونیکردەوە، تووشبووەکان ئەندامی یەک خێزانن و یەکێکیان لە دەرەوە گەڕاوەتەوە و ئەوانی دیکەشی تووش کردووە.
ناوبراو راشیگەیاند: "ئێستا ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن لەناو کۆمەڵگەکەمان هەیە و سەرچاوەی سەرەکی ئەوانەن کە لە دەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە، پێویستە هاووڵاتییان رێکار و رێنماییەکان لەبەرچاو بگرن".
سامان بەرزنجی، ئاماژەی بەوە شکرد: "بەداخەوە ئەو کەسانەی لە دهۆک تووشی ئۆمیکرۆن بوونە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، خۆشبەختانە باری تەندروستییان جێگیرە هەموو رێکارەکانی چارەسەریان لەلایەن تیمەکانی تەندروستی بۆ گیراوەتە بەر".
بەرزنجی جەختی کردەوە: "پێویستە هاووڵاتییان پابەندی رێکار و رێنماییەکانی خۆپارێزی بن، کە لە سەرووی هەموویانەوە وەرگرتنی ڤاکسینە".
Your Comment