بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا وتوویەتی، بڕیاری ناردنی 200 ملیار دیناری تری پشكی هەرێم دراوە و ناردنی پارەكەش بۆ مانگی 12ی ساڵی رابردووە.
ناوبراو وتووشیەتی، لە رۆژانی داهاتوو پارەكە دەخرێتە سەر هەژماری حكوومەتی هەرێم، لە ئێستادا تیمی چاودێری دارایی عێراقی لە هەولێرە و وردبینی كۆتایی بودجەی ساڵی رابردوو دەكات و ئامادەكاری بۆ بودجەی ساڵی نوێ دەكرێت.
نوێنەرەكەی حكوومەتی هەرێم جەختی لەوەش كردووەتەوە، تاوەكوو ئێستا پرۆژە یاسای بودجەی 2022 ئامادە نییە و دەنگی لەسەر نەدراوە، تاوەكوو ئەو كاتەی پرۆژە یاساكە ئامادە دەكرێت دەبێت بودجەی پێویست بۆ هەموو عێراق دیاری بكرێت و بۆ هەرێمی كوردستانیش بەهەمان شێوە دەبێت.
Your Comment