شاندی ره‌وتی سه‌در و شاندی پارتی پرسی پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینه‌ی نیشتمانی تاوتوێ دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لیژنه‌ی دانووستانکاری ره‌وتی سه‌در، به‌ سه‌رۆکایه‌تی حه‌سه‌ن ئه‌لعه‌زاری گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ سه‌رۆکایه‌تی هۆشیار زێباری، کۆ بووه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌و باره‌یه‌وه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا، ره‌وتی سه‌در ریگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شاندی دانووستانکاری ره‌وته‌که‌یان له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رپرسانی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان کۆ بوونه‌ته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، که‌ ژماره‌یه‌ک پرسی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا تاوتوێ کراون. جه‌خت کراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌ستپێکردنی قۆناغێکی نوێ له‌ کاری به‌رده‌وام بۆ خزمه‌ت کردنی رۆڵه‌کانی عێراق.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، جه‌خت له‌ گرنگیی تێگه‌یشتنی دوولایه‌نه‌ بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی عێراق کراوه‌، که‌ سه‌در داوای کردووه‌ کابینه‌که‌ی له‌ زۆرینه‌ی نیشتمانی پێکبێت و سه‌ر به‌ خۆرئاوا و خۆرهه‌ڵات نه‌بێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی ره‌وتی سه‌دردا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش کراوه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا، هۆشیار زێباری، سه‌رۆکی شاندی پارتی جه‌ختی له‌سه‌ر فراوان کردنی ئاسۆکانی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی دوولایه‌نه‌ کردووه‌ته‌وه‌ له‌ پێناو وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خواسته‌کانی جه‌ماوه‌ر و پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی عێراق.

سەرچاوە: کوردستان 24

News Code 4591

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha