بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کامەران عوسمان حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت لەمبارەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە: "بۆردوومانەکە ناوچەیەکی دەشتایی گرتووەتەوە لە بناری چیای ئاسۆ و ناوچەیەکی نیشتەجێبوون نەبووە، بۆردوومانەکە هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.
ناوبراو وتیشی: کەمێک لەمەوبەریش لەگەڵ دانیشتووان و مەڕدارانی گوندی گەڵاڵە قسەم کردووە، دڵنیایان کردوومەتەوە کە هیچ زیانێکی گیانیی مرۆییان بەرنەکەوتووە و هیچ زیانێکیش بەر ئاژەڵەکانیان نەکەوتووە".
قایمقامی قەزای ماوەت ئاماژەی بەوەش کرد: "بۆردوومانەکەی ئەمجارە و جارەکانی دیکەش کە تورکیا ئەنجامی داون، هۆکارەکەی بە بیانووی بوونی گەریلاکانی پەکەکەیە لەو ناوچەیە".
پێشتریش لە سەرەتای ئەمساڵ دوو جاری دیکە سوپای تورکیا بۆردومانی شارباژێڕیان کردبوو.
Your Comment