بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ژێر دروشمى "به‌ڵێ بۆ ڕێزگرتن له که‌رامه‌تى خه‌ڵکى شار و نه‌هێشتنى دیارده‌ى چه‌کداریی"، بڕیاربوو له‌به‌رده‌م باخى گشتیى سلێمانى ڕێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕۆشنبیر و که‌سایه‌تى شار له‌به‌رامبه‌ر دیارده‌ى چه‌کداری و ته‌قه‌کردن و کوشتن و هه‌ڵکوتانه‌سه‌ر ماڵ و ناوه‌نده‌کانى په‌روه‌رده و خوێندن، گردبوونه‌وه‌یه‌کى ناڕه‌زایی ئه‌نجام بدەن.
به‌وته‌ى ئه‌ندامێکى ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه بۆ شارپرێس، "له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کانه‌وه ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه".
ئه‌وه‌شى وت: "نازانین هۆکارى ڕێگه پێنهدانهکه چى بوو، به‌ڵام ئێمه مه‌به‌ستمان بوو له‌ڕێگه‌ى گردبوونه‌وه‌یه‌کى مه‌ده‌نیانه په‌یامى ناڕه‌زایی بگه‌یه‌نین له‌به‌رامبه‌ر دیاره‌ى چه‌ک هه‌ڵگرتن و به‌کارهێنانى بۆ مه‌به‌ستى تایبه‌تى له‌ناوشاره‌کان، به‌ڵام ڕێگه‌مان پێنه‌درا".
Your Comment