دەسپێشخەریی 9 مادەیی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ دەرچوونی عێراق لە بنبەستی سیاسی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەستپێشخەرییەکی خستووەتەڕوو بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان و دەڵێت، ئەو هەنگاوەیان دەبێتە دەستپێک بۆ هەبوونی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەستپێشخەرییەکەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی گرووپە شیعەکان ئەم خاڵانە لەخۆدەگرێت:

یەکەم: تێگەیشتن لە هەموو تانە و سکاڵا پێشکێشکراوەکان لە بواری دەستووری و یاساییەوە لە هەمبەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لەلایەن لایەنی دادوەریی پەیوەندار و پشتیوانیکردن لە رێچکە یاساییەکان.

دووەم: نابێت سەرنج لەسەر پێکهێنانی حکومەت و نوێنەرایەتیکردن بێت، بەڵکو پێویستە سەرنجەکە لەسەر بەرنامەی حکومەت بێت.

سێیەم: رێککەوتن لەسەر پشتیوانیکردن لەو یاسایانەی کە چارەسەری کێشە سەرەکییەکانی هاووڵاتییان دەکەن و یارمەتیدەرن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئابووری و پاراستنی ناسنامەی رۆشنبیریی گەلی عێراق.

چوارەم: بەرزکردنەوەی توانای سەربازیی هێزە چەکدارەکان بە هەموو جۆرەکانیانەوە لە سوپا، پۆلیسی فیدراڵی، دەزگای دژە تیرۆر، حەشدی شەعبی و پێشمەرگە و پشتیوانیکردنی سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان.

پێنجەم: پاراستنی حەشدی شەعبی و بەرزکردنەوەی توانا و دامەزراوەکانی و تەواوکردنی بونیادنانی بەپێی یاسا.

شەشەم: چارەسەرکردنی کێشەی هاوسەنگیی پەرلەمانی، کە بەهۆی ئەنجامی هەڵبژاردن کەموکوڕی دروستبووە، ئەوەش لە رێگەی چارەسەری ورد بۆ گەرەنتیکردنی پەنانەبردن بۆ تاکلایانە لە دەرکردنی یاسا و گۆڕانکاریکردن لەوەی پەسندکراوە یان پووچەڵکردنەوەیان.

حەوتەم: دەستەبەرکردنی هاوبەشی راستەقینە لە بەڕێوەبردنی دەوڵەت؛ پێویستە ئەنجوومەنی سیاسی دابمەزرێت وەکو ئەنجوومەنێکی راوێژکاری تاوەکو یاسای ئەنجوومەنی فیدراڵی پەسند دەکرێت.

هەشتەم: ئۆپۆزیسیۆنبوونی سیاسی، مافێکی دەستەبەرکراوی دەستوورە بۆ ئەو هێزانەی دەیانەوێت ئۆپۆزیسیۆن بن. پێویستە ئەو هێزانەی کە لێکتێگەیشتنیان لەسەر پێکهێنانی حکومەت و راگەیاندنی دەبێت، تەواوی بەرپرسیارێتیی کاری نوێنەرەکانیان لە دەسەڵاتی جێبەجێکردندا لەبەردەم گەلدا لەئەستۆ بگرن.

نۆیەم: هەر سێ سەرۆکایەتییەکە دەچنە ژێرباری رێککەوتنی هێزە سیاسییەکان لەگەڵ رەچاوکردنی نەریتی دەستووری کارپێکراو.

News Code 4502

Your Comment

You are replying to: .
captcha