بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاتی پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستانبۆ خەزێنەی حکوومەت، هێمن هه‌ورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە خەندانی وتووە: ئێمه له دانیشتنی په‌رله‌مان به فه‌رمی لیژنه‌ی داراییمان راسپاردووه، که راپۆرتێکی ورد و دورو درێژ و زانیاری ئاماده‌بکات و له دانیشتنی په‌رله‌مانی کوردستاندا بڵاوی بکاته‌وه و بۆ رای گشتی رابگه‌یه‌نێت، به هه‌موو داهاته‌کانی هه‌رێمی کوردستان، به‌داهاتی خاڵه سنوریه‌کان و نه‌وتیشه‌وه.
ناوبراو وتیشی: لیژنه‌ی دارایی کاری باشیان کردووه و چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌شیان کرودوه، نایشارینه‌وه له هه‌ندێک ده‌روازه وه‌کوو پێویست داهاته‌کان ناگه‌ڕێنه‌وه خه‌زێنه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ره‌نگه به‌پێی دوایین راپۆرتی دیلیۆتیش له داهاتی نه‌وت کۆمه‌ڵێک سه‌رنج و تێبینی هه‌موو لایه‌کمان هه‌مانبێت.
هێمن هەورامی ڕاشیگەیاند ئه‌و ئیسڵاحانه‌ی که پێویست ده‌کات له‌و که‌رته‌شدا بکرێت ئه‌مه‌ش بابه‌تێکی گرنگه، به‌ڵام به‌گشتی ئێمه پێمان وایه ده‌بێت متمانه دروست ببێته‌وه، ده‌بێـت شه‌فافیه‌ت له‌م بابه‌تانه‌دا هه‌بێت، وه‌کوو کارتی سیاسی به‌رامبه‌ر به یه‌کتری و به‌رامبه‌ر به لایه‌نه پێکهێنه‌ره‌کانی حکوومه‌ت به‌رامبه‌ر یه‌کتری به‌کاری نه‌هێنن، بابه‌تێکه له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌فافیه‌ت بڵاو بکرێته‌وه، چ داهاتێکمان هه‌یه و چۆن کۆ ده‌کرێته‌وه و چی رێگره له‌به‌رده‌م کۆکردنه‌وه‌ی داهاته‌کان و چی رێگره له‌به‌رده‌م ئیسلاحه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان".
Your Comment