بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیڤان فائق، وه‌زیری کۆچ و کۆچبه‌ران به ئاژانسی فه‌رمی عێراقی راگه‌یاند، که‌مپی ئاواره‌کانی ته‌واوی پارێزگاکان داخران، جگه له که‌مپه‌کانی هه‌رێمی کوردستان نه‌بێت، ئه‌سته‌مه دابخرێن.
وه‌زیری کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراق راشیگه‌یاند، تا کۆتایی ئه‌مساڵ که‌مپی جدعه له پارێزگای نه‌ینه‌وا داده‌خرێت، که دواین که‌مپی ئاواره‌کانه له عێراق.
وه‌زیری کۆچی عێراقی روونیکرده‌وه، ئه‌سته‌مه که‌مپه‌کانی هه‌رێمی کوردستان دابخرێن. گوتی: "به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ته‌واوی که‌مپه‌کانی هه‌ولێر و دهۆک و سلێمانی داده‌خرێن".
وه‌زیری کۆچ ئاماژه‌یپێکرد، "تا ئێستا دانیشتووانی شنگال بۆیان نه‌ڕه‌خساوه بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌کانیان، ئه‌وان چاوه‌ڕێ ده‌که‌ن دۆخی شنگال ئاسایی بکرێته‌وه".
که‌ریم نووری بریکاری وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراق له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، زۆربه‌ی ئاواره‌کان خه‌ڵکی شنگال و پارێزگای سه‌لاحه‌دین و مووسڵن، ئومێد ده‌که‌ن بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌کانیان.
بریکاری وه‌زاره‌تی کۆچی عێراقی هۆشداری له‌باره‌ی به‌زۆر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌کانیدا، رایگه‌یاند، ئه‌و بوودجه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی کۆچ بۆ که‌مپه‌کان دایناوه، به‌ش ناکات، ئه‌گه‌ر رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان نه‌بن، ناتوانن ئیداره‌ی ئه‌و که‌مپانه به دروستی بکه‌ن.
Your Comment