مانەوەی هاوپەیمانان زۆر گرنگە بۆ راگرتنی باڵانس لە عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی میحوەری گوێر و مەخموری پێشمەرگە دەڵێت، کشانەوەی ئەمریکا و هاوپەیمانان کارەساتێکی گەورەیە بۆ عێراق و مانەوەیان زۆر گرنگە بۆ راگرتنی باڵانس.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیروان بارزانی بەرپرسی میحوەری گوێر و مەخموری پێشمەرگە بە دەنگی ئەمریکای وتووە، ئۆپەراسیۆنی کێوماڵ کردنی تیرۆرستان بەردەوامە بەتایبەت لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کە بۆشایی ئەمنییان تێدایە و بەردەوام جێی مشتومڕن و هەموو جموجۆڵی داعش لەو ناوچانەن.

سەبارەت بە هۆکاری گیان سپاردنی پێشمەرگە و هاوڵاتیان و نەبوونی کوژراوی داعش وتوویەتی: من باسی دیوی پێشمەرگە دەکەم و هۆکارە سەرەکیەکە ئەوەیە داعش تەکنەلۆژیایان بەدەستە، بەڵام پێشمەرگە بەدەستی نەبووە کە دووربینی شەوە، ئەوان دەتوانن رێڕەو و خەڵکەکان ببینن لەو شاخانە تاوەکو دەگەیشتە گوندەکانیش، بەڵام پێشمەرگە نەیاندەتوانی بیانبینێت.

هەرچی سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و کاریگەرییەکانیەتی سیروان بارزانی ئاماژەی بەوەداوە، هێشتا روون نییە ئایا ئەمریکا چۆن دەمێننەوە لە عێراق و راوێژکارییەکەیان چۆن دەبێت، بەڵام کشانەوەی هاوپەیمانان و ئەمەریکا رۆژێک لە رۆژان خوا نەکردە کارەساتێکی گەورەیە بۆ عێراق بە گشتی، چونکە مانەوەیان زۆر گرنگە بۆ راگرتنی باڵانس.

News Code 4394

Your Comment

You are replying to: .
captcha