دژەتیرۆری کوردستان: لە شنگال شەڕ لەنێوان سوپای عێراق و یەبەشە رووی دا

دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت کە لە شنگال شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان سوپای عێراق و چەکدارانی یەبەشە روویداوە و بەهۆیەوە تانکێکی سوپای عێراق سووتێنرا و دوو کەسیش برینداربوون.

کوردپرێس:

رۆژی یەکشەممە 12-12-2021 دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان راگەیێنراوێکی لەبارەی شەڕەکە بڵاوکردەوە و دەڵێت "لە ئاکامی رووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەرانی لایەنگرانی یەبەشە و سوپای عێراق لە دووڕیانی سنوونێ لە قەزای شنگال، تانکێکی سوپای عێراق سووتێندرا و دوو خۆپیشاندەریش برینداربوون."

دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەش دەدات "دوابەدوای ئەو ئاڵۆزییانە رووبەڕووبوونەوەی چەکداریی لە نێوان چەکدارانی یەبەشەی سەر بە پەکەکە و سوپای عێراق دروستبوو، بەهۆیەوە سوپای عێراق پاشەکشەی کرد."

بەپێی گرتە ڤیدیۆیێک کە تەلەڤزیۆنی ڕووداو بڵاوی کردۆتەوە دەردەکەوێت کە خۆپێشاندەران بەرد دەگرنە تانکێکی سوپای عێراق و هەروەها دەنگی تەقە و ئامبوڵانسیش لەشوێنی رووداوەکە دەبیسترێت.

News Code 4385

Your Comment

You are replying to: .
captcha