هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ى له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستگیرکراون سه‌ربه ‌داعش بوون

بەشی جیهان- هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرۆکایەتی ئەمریکا له‌سه‌ر ده‌ستگیرکردنى گرووپێکى سه‌ربه ‌داعش له ‌پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ هاته‌ده‌نگ ‌و  دەڵێت: "سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ى ده‌ستگیرکراون سه‌ربه ‌داعش بوون ‌و هه‌ر ئه‌مانیش مه‌شق ڕاهێنانیان بە ‌داعشه‌کان کردووه‌".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ توویتێکدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرۆکایەتی ئەمریکا ئاشکرای کردووه‌، "گروپێکی 25 کەسی سەر بە چەکدارانی داعشی لە هەڵەبجە و دەروبەری ده‌ستگیرکراون ‌و ئەو گرووپەش لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە بەمەبەستی کەم کردنەوەی توانای داعش دەستگیر کراون".

ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌ که‌ تایبه‌ته‌ به‌تیمی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ڕاگەیه‌نراوه‌که‌یدا ده‌ڵێت: "بەمدواییە لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە لە هەڵمەتێکدا 25 کەسیان لەڕێکخەرانی ڕاهێنانی سەر بەداعش لە هەڵەبجە دەستگیر کردووە".

له‌به‌شێکى دیکه‌ى ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا له ‌توویته‌ر هاتووه‌، "ئامانج لەو هەڵمەتەی هێزە ئەمنییەکان پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و کەم کردنەوەی توانای داعشە لە پلاندانان بۆ هێرشەکانیان".

هه‌روه‌ک ئاسایشى سلێمانى ڕۆژێک دواى ده‌ستگیرکردنى ئه‌و گه‌نجانه‌ ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد، لە داھاتوویەکی نزیکدا بەڵگە و دۆکیومێنتى زیاتر لەبارەی شکستپێھێنانی تێکدانی ئارامی ھەرێم لەلایەن ئەو گرووپەوە بۆ ڕای گشتیی ئاشکرا ده‌کات.

News Code 4377

Your Comment

You are replying to: .
captcha