کوردپرێس:
مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی له پهیامێكدا ڕایگەیاندووە، بەداخێكی زۆرەوە شەوی رابردوو لە ئەنجامی پەلاماری تیرۆرستانی داعش بۆسەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە قەرەسالم لە سنوری ناوچەی پردێ، ژمارەیێک پێشمەرگە شەھید و بریندار بوون.
دەشڵێت،”پێویستە ھێزی پێشمەرگەی كوردستان ئامادەكاری زیاتر بكات و تەكتیكی جەنگی بگۆڕێت و لە دۆخی بەرگریكردنەوە بكرێتە ھێرشبردن بۆ سزادان و لەناوبردنی تیرۆرستانی داعش”.
دهقی پهیامهكه:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێكی زۆرەوە شەوی رابردوو لە ئەنجامی پەلاماری تیرۆرستانی داعش بۆسەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە قەرەسالم لە سنوری ناوچەی پردێ، ژمارەیەك پێشمەرگە شەھید و برینداربوون، پرسە سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادەو كەسوكاری شەھیدانی ئەو پەلامارە تیرۆرستیە دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمیان دەزانم، لە خودای گەورە داواكارم رۆحی شەھیدەكان بە بەھەشتی بەرین شادبكات و سەبرو ئارامی بە كەسوكاریان بدات، ھیوای چاكبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم.
جەختیش لەوە دەكەمەوە كە پێویستە تۆڵەی خوێنی شەھیدەكانمان لە تیرۆرستان بكرێتەوە. بەھۆی زۆربوونی جموجوڵ و پەلامارەكانی تیرۆریستان لەم دواییانە پێویستە ھێزی پێشمەرگەی كوردستان ئامادەكاری زیاتر بكات و تەكتیكی جەنگی بگۆڕێت و لە دۆخی بەرگریكردنەوە بكرێتە ھێرشبردن بۆ سزادان و لەناوبردنی تیرۆرستانی داعش .
ھەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەھیدانی شەڕی داعش و ھەموو شەھیدانی رێگەی ئازادی كوردستان
مسعوود بارزانی
٦ـی كانوونی یەكەمی ٢٠٢١
Your Comment