مه‌سعوود بارزانی: پێویستە پێشمەرگە ئامادەكاریی زیاتر بكات و تەكتیكی جەنگی بگۆڕێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی زۆربوونی جموجوڵ و پەلامارەكانی تیرۆریستان لەم دواییانە پێویستە هێزی پێشمەرگە ئامادەكاری زیاتر بكات و تەكتیكی جەنگی بگۆڕێت.

کوردپرێس:

مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی له‌ په‌یامێكدا ڕایگەیاندووە، بەداخێكی زۆرەوە شەوی رابردوو لە ئەنجامی پەلاماری تیرۆرستانی داعش بۆسەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە قەرەسالم لە سنوری ناوچەی پردێ، ژمارەیێک پێشمەرگە شەھید و بریندار بوون.

دەشڵێت،”پێویستە ھێزی پێشمەرگەی كوردستان ئامادەكاری زیاتر بكات و تەكتیكی جەنگی بگۆڕێت و لە دۆخی بەرگریكردنەوە بكرێتە ھێرشبردن بۆ سزادان و لەناوبردنی تیرۆرستانی داعش”.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە شەوی رابردوو لە ئەنجامی پەلاماری تیرۆرستانی داعش بۆسەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە قەرەسالم لە سنوری ناوچەی پردێ، ژمارەیەك پێشمەرگە شەھید و برینداربوون، پرسە سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادەو كەسوكاری شەھیدانی ئەو پەلامارە تیرۆرستیە دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمیان دەزانم، لە خودای گەورە داواكارم رۆحی شەھیدەكان بە بەھەشتی بەرین شادبكات و سەبرو ئارامی بە كەسوكاریان بدات، ھیوای چاكبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم.

جەختیش لەوە دەكەمەوە كە پێویستە تۆڵەی خوێنی شەھیدەكانمان لە تیرۆرستان بكرێتەوە. بەھۆی زۆربوونی جموجوڵ و پەلامارەكانی تیرۆریستان لەم دواییانە پێویستە ھێزی پێشمەرگەی كوردستان ئامادەكاری زیاتر بكات و تەكتیكی جەنگی بگۆڕێت و لە دۆخی بەرگریكردنەوە بكرێتە ھێرشبردن بۆ سزادان و لەناوبردنی تیرۆرستانی داعش .

ھەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەھیدانی شەڕی داعش و ھەموو شەھیدانی رێگەی ئازادی كوردستان

مسعوود بارزانی

٦ـی كانوونی یەكەمی ٢٠٢١

News Code 4340

Your Comment

You are replying to: .
captcha