کوردپرێس:
لهڕاگهیهنراوێكدا مەکتەبی سیایسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگه‌یاندوه، "پرۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەران کە لە10ى 10ى 2021 ئەنجامدرا، بەپاکیو دیموکراسییانە بەڕێوەچوو، تائەوکاتەی بەبڕیاری سیاسی‌و دەستێوەردانی سەرۆک کۆمار‌و سەرۆکی دەستەی دادوەری ماوەی تانە لێدانەکان بەنایاسایی درێژکرایەوە، بەمەبەستی دەستکاری ئەنجامەکان لەبەرژەوەندی ھەندێک لایەنی دیاریکراو".
مه‌كته‌بى سیاسى پارتى جه‌ختیكردۆته‌وه، "دوای ئەوەی لیژنەی یاسایی‌و تەکنیکی پارتیمان لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان‌و دەستەی دادوەری کۆبونەوە، دەرکەوت تەواوی بەڵگەکانمان سەلمێنەری پێشێلکاری بون".
له‌و ڕوهشهوه پارتى جه‌ختده‌كاته‌وه، "ئێمە لەپارتی دیموکراتی کوردستان ئەم دەستێوەردان‌و گۆڕانکاریی‌و پێشێلکارییانە ڕەتدەکەینەوەو داکۆکی لەمافی کاندیدو دەنگدەران دەکەین‌و بەپێویستیشی دەزانین مافی زەوتکراویان بۆ بگەڕێتەوە".
له‌كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌شدا هاتوه، "لەو ڕوانگەیەوە لەپێناو دادپەروەریی‌و گێڕانەوەی ماف بۆ خاوەن مافەکان، بەڕێکاری یاسایی بەردەوامدەبین لەھەوڵەکانمان لەپێناو دەستەبەرکردنی ئەو مافانەو لابردنی پێشێلکارییەکان‌و ھەنگاوەکانی داھاتوشمان لەکاتی خۆیدا ڕادەگەیەنین".
به‌گوێره‌ى دوا ده‌ره‌نجامى ڕاگه‌یه‌نراو له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراقه‌وه، یه‌كێتى دوو كورسى له‌نه‌ینه‌واو هه‌ولێر بۆ گه‌ڕایه‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ردا دوو كورسى پارتى كه‌می كرد.
Your Comment