بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناس کورد بڵاوی کردەوە ئەو وتانەى بافڵ تاڵەبانى لەمیانەى کۆبونەوەکەیدا هات لەگەڵ بەشێک لە خوێندکارانى زانکۆ کە تایبەت بوو بە قسەکردن لەسەر خۆپیشاندانەکانى هەفتەى رابردوو.
بەشداربووىێکی کۆبوونەوەکە بە بافڵ تاڵەبانى دەڵێت: "چەند ساڵە ئێوە کێشەکانتان چارەسەر نەکردووە، بۆیە خەڵک ئومێدى بە حزبەکان نەماوە، ئەوە ئێمە ئومێدێکى دیکەش بەئێوە دەبەخشین، لەبەرئەوەى بەدیلمان نییە بۆ ئێوە، دەبێت چاکسازیی لەئێوە بکرێت، دەتوانن چاکسازى بکەن، ئەگەر نەکرا دەتوانن جێبهێڵن؟".
لە وەڵامدا بافڵ تاڵەبانى دەڵێت: "لەخوامەوێت، کێشە تەنها نەبوونى متمانە نییە، خەڵک رقیان لێمانە، 65%ى دەنگدەرى ئەم وڵاتە بێزى نەهاتووە دەنگ بەیەک حزب بدات، ئەوە خراپترە لە ئومێد، خەڵک تاقەتیان چووە لەم دەموچاوانە، دەزانم خەڵک کە تەلەفزیۆن دەکاتەوە مەکتەب سیاسییەکى ئێمە ببینێت دەیگۆرێت".
تاڵەبانی دەشڵێت: "لەهەشتى مانگەوە ئێمە خەریکى شێتخانەى لالەزار (شوێنی نیشتەجی بوونی لاهوور جەنگی)، هەڵبژاردن، دانوستان لەگەڵ بەغدا، پەیوەندى لەگەڵ وڵاتانین، لەکاتێک رێکخستن و مەکتەبەکانمان سفرن".
Your Comment