بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەبووبەکر هەڵەدنی لە فەیسبووکی خۆی وێنەیەکی خۆی و قوباد تاڵەبانی بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی: "کاک قوباد داوای لێبووردنەکەت لە قوتابیانی خۆپێشاندەر خاڵێکی ئەرێنییە، بەڵام ئەمە بەس نییە".
ئەبووبەکر هەڵەدنی لە نووسینەکەیدا داوایکردووە هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ "ئازادکردنی سەرجەم دەستگیرکراوان لە قوتابیان و هاووڵاتیانی خۆپێشاندەر و هەروەها لە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاربدەن بە گێڕانەوەی دەرماڵەی قوتابیان".
شایانی باسە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رۆژی یەکشەممە لە کۆنفرانسی یهكسانی جێندهری و ستراتیژی هێزی ژنان داوای لێبوردنی لهخوێندكارانی زانكۆی سلێمانی و سهرجهم زانكۆكانی دیکە کرد.
Your Comment