کوردپرێس:
بەکر ئاغیر دیر سکرتێری کۆمپانیای ڕاپرسی و توێژینەوە و ڕاوێژکاریی KONDA لە لێدوانێکدا دەڵێت ئامادەیە گرەو بکات کە دەنگەکانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە هەڵبژاردنی داهاتووی تورکیا زیاتر لە 15% دەبێت.
بە گوێرەی نووسراوی گازتە دیوار، بەکر ئاغیر دیر کە لە پەنێلێکی تایبەت بە نۆهەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی پارتی چەپی سەوز (Yeşil Sol Parti) بەڕێوە چوو خوێندنەوەیێکی لە سەر هەڵبژاردنی داهاتووی تورکیا کرد و گوتی: لە چەند توێژینەوەیێکی ئەم دواییەدا باسی ئەوە کراوە کە ئایا هەدەپە دەتوانێت ڕێژەی 10%ی دەنگ تێپەڕێنێت یان خەیر. بە ڕای من تەنانەت لە سەر ئەم بابەتە دەتوانم گرەو بکەم کە ڕێژەی دەنگی هەدەپە لەم خولەی هەڵبژاردندا 15%یش تێدەپەڕێنێت.
ئاغیر دیر زیادی کرد: تەنانەت هەدەپە دەتوانێت 15 لە سەدی دەنگەکانیش تێپەڕێنێت.
شایانی باسە بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی فەرمیی هەدەپە میدحەت سنجەر هاوسەرۆکی ئەو پارتە ڕۆژی ڕابردوو لە میتینگی گەورەی لایەنگرانی هەدەپە لە شاری مێرسین ڕایگەیاندبوو کە ڕێژەی دەنگی ئەو حیزبە زیاتر دەبێت لە 15 لە سەد.
سرور خدری
Your Comment