هێرشه‌ مووشه‌كیه‌كه‌بۆ سەر ناوچه‌ی سه‌وز هێرشێكی تیرۆرستی ترسنۆكانه ‌بوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، چەند تۆمەتبارێکی بۆردومانەکەی شەوی رابردووی ناوچەی سەوزی بەغدا دەستگیر کراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، چەند تۆمەتبارێکی بۆردوومانەکەی شەوی رابردووی ناوچەی سەوزی بەغدا دەستگیرکراون.

ناوبراو دەشڵێت: "ده‌ستدرێژی دوژمنكارانه‌ بۆ سه‌ر ناوه‌نده‌ دیپلۆماسیه‌كان به‌هیچ جۆرێک قبوڵ ناكەین".

کازمی جەختی کردەوە "هێرشه‌ مووشه‌كیه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی ناوچه‌ی سه‌وز هێرشێكی تیرۆرستی ترسنۆكانه‌بوو."

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 423

Your Comment

You are replying to: .
captcha