کوردپرێس:
میدیاكانی یەكێتی، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، 25ی نۆڤێمبێری 2021 تۆمارێكی ڤیدیۆییان بڵاوكردەوە و دەڵێن"بەڵگەی ئامادەکارییەکانی لالەزارە بۆ تێکدانی دۆخی ئەمنی شاری سلێمانی و بەلاڕێدابردنی خۆپیشاندانەکان."
لە تۆمارە ڤیدیۆكەدا، چەند كەسێك بە جلی سەربازییەوە دەردەكەون و راهێنان لەسەر چەك دەكەن كە بەپێی تۆمارەكە شوێنەكە ئۆتێل لالەزاری شاری سلێمانی كە شوێنی مانەوەی لاهور شێخ جەنگی و كەسە نزیكەكانیەتی.
هەر لە ڤیدیۆکەدا تۆمارێکی دەنگی ئاکام تووکنی بڵاو کراوەتەوە کە دەڵێت هێزەکانیان ئامادە کردووە و چاوەڕێی فەرمانن بزانن چی بکەن و چی نەکەن.
Your Comment