میدیاكانی یەكێتی: لاهوور شێخ جەنگی هێز ئامادە دەکات بۆ تێکدانی دۆخی ئەمنیی سلێمانی

بەشی عێراق وهەرێمی کوردستان- میدیاکانی یەکێتی تۆمارێکی ڤیدیۆییان بڵاو کردۆتەوە کە گوایا لە ئوتێل لالەزار شوێنی مانەوەی لاهوور شێخ جەنگی و کەسە نزیکەکانی تۆمار کراوە و تێیدا چەند هێزێک خۆیان ئامادە دەکەن.

کوردپرێس:

میدیاكانی یەكێتی، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، 25ی نۆڤێمبێری 2021 تۆمارێكی ڤیدیۆییان بڵاوكردەوە و دەڵێن"بەڵگەی ئامادەکارییەکانی لالەزارە بۆ تێکدانی دۆخی ئەمنی شاری سلێمانی و بەلاڕێدابردنی خۆپیشاندانەکان."

لە تۆمارە ڤیدیۆكەدا، چەند كەسێك بە جلی سەربازییەوە دەردەكەون و راهێنان لەسەر چەك دەكەن كە بەپێی تۆمارەكە شوێنەكە ئۆتێل لالەزاری شاری سلێمانی كە شوێنی مانەوەی لاهور شێخ جەنگی و كەسە نزیكەكانیەتی.

هەر لە ڤیدیۆکەدا تۆمارێکی دەنگی ئاکام تووکنی بڵاو کراوەتەوە کە دەڵێت هێزەکانیان ئامادە کردووە و چاوەڕێی فەرمانن بزانن چی بکەن و چی نەکەن.

News Code 4222

Your Comment

You are replying to: .
captcha