کوردپرێس:
بەڕێوەبەرایەتیی هێزەکانی دژەتیرۆر ئەمشەو لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوە کردووە، "لەگەڵ سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان زۆر بە ڕوونی و بە ئاشکرایی پشتیوانی ڕاستەقینەی داواکارییەکانیان دەکەین وە هێزی بنەڕەتی پاراستنیانین چوونکە ڕۆڵەی خۆمانن و مافی یاسایی خۆیانە کە حکومەتی هەرێم مافی دەرەماڵە و خزمەتگوزارییەکانیان بۆ دابین بکات".
ئاماژەی بەوەش کردووە، "بەڵام بەداخەوە لێرەو لەوێ ئاراستەی ناڕەزاییەکان تێک دەدرێت پێش ئێمە پێویستە خوێندکاران بەگژ ئەو دەستانەدا بچنەوە کە ڕێگەی ئامانجە ڕەواکەیان لێ تێک دەدات لەبەرامبەدا ئەرکی سەرەکی ئێمەیە کە ئاسایش و سەقامگیری هاوڵاتیان وەک هەمیشە بپارێزین و بەرگری لە داموو دەزگاکانی میری بکەین کە مووڵکی گشتین".
لە راگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتی هێزەکانی دژەتیرۆر دەڵێت، "هەر لایەن و گروپێکی سیاسی یاخود کەسانی بەرژەوەندی خواز بۆ مەبەستی خۆیان ئاراستەی خۆپیشاندانەکان بگۆڕن بەتوندی ڕوبەڕویان دەبینەوە و وە دڵنیایی بە خەڵکی کوردستان و خوێندکاران دەدەین پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان لە ئەستۆی ئێمەدایە و بڕینەوەی دەستی تێکدەرانیش تەنها لە پێناو ئامانجە سەرەکییەکەی خۆپیشاندەردایە".
Your Comment