وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: ژمارەیێک لە بەنداوەکان خەریکی وشک بوونن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند، بەگشتی ئاستی ئاو لە زۆرینەی بەنداوەکاندا لەئاستی پێویستدا نیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوە کردووە، بەنداوی حەمرین لەدیالە زۆرترین کاریگەری وشکەساڵی لەسەر دەرکەوتووە و بەگشتی ئاستی ئاو لە زۆرینەی بەنداوەکاندا لەئاستی پێویستدا نیە.

ئاماژە بەوەش کراوە، کاریگەرییەکانی کەمبوونەوەی ئاو زیاتر لەسەر بەنداوەکانی پارێزگای دیالە دەرکەوتوون، هەروەها کەم بوونەوەی باران بارین و لافاویش مەترسیی لەسەر عێراق زیاتر دروست دەکات.

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، بۆ چارەسەری کێشەی وشکەساڵی و کەم کردنەوەی کاریگەرییەکانی لەساڵانی داهاتوودا دەبێت رووبەڕووی کشتوکاڵی بەتایبەت ئەو کەرتانەی کشتوکاڵ کە پێویستییەکی زۆریان بە ئاو هەیە کەم بکرێنەوە، لەگەڵ کارکردن بۆ دڵنیایی دان بە گەرەنتی کردنی ئاوی پێویست بۆ خواردنەوە و کشتوکاڵ کردنیش.

News Code 4179

Your Comment

You are replying to: .
captcha