لاهوور شێخ جەنگی: ئەگەر کەسێک کارێکی نایاساییی کردووە با بڕۆن لە دادگا سکاڵا بکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهوور شێخ جەنگی نوێترین هەڵوێستى خۆی لەسەر کێشەکانى یەکێتى خستەڕوو، ڕایگەیاند"ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕووی من کراونەتەوە پڕوپوچن و منەتم نییە".

کوردپرێس:

لاهوور جەنگی لە ڕۆژی شەهیدانی یەکێتی پەیامێکی ئاڕاستەی کەسوکاری شەهیدان کرد کە سەردانیان کردبو و وتی "بێ منەتم لەو تۆمەتانەی ئاڕاستەم کراون، دڵنیام ئەوانیش بەخۆیاندا دەچنەوە، هاوکات پەیامێک ئاراستەی هەڤاڵەکانم لە یەکێتی و مەکتەبی سیاسی دەکەم ئەمڕۆژە بکەینە ڕۆژی ئاشتەوەیی".

وتیشی، ئەگەر کەسێک کارێکی نایاسایی کردووە با بچن لە دادگاکان سکاڵا بکەن، نەک لە ڕاگەیاندنەکانەوە باسبکرێن.

لەبارەی هۆکاری هەڵبژاردنی بێدەنگیی لاهور شێخ جەنگی وتی:"وا دیارە برادەران دەیانەوێت هێز بەرامبەرم بجوڵێنن، بەڵام ئایا دەکرێت من هێز بجوڵێنم، بێگومان ئێوەش لێم قبوڵ ناکەن و پێویستە قبوڵیشى نەکەن، بۆیە من وەکو ئەوان ناکەم و دڵنیام ئەوانیش بەخۆیاندا دەچنەوە".

News Code 4173

Your Comment

You are replying to: .
captcha