کوردپرێس:
دەمیرتاش لە تویتەری خۆی نوسیویەتی"تاکە شتێک کە پێداگریی لەسەر بکرێت ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەیە لە تورکیا، ئەوەش بۆ تەلقیندان لەسەر ئەو کەسانەی تورکیایان فرۆشت".
دەمیرتاش داواش دەکات لەسەر سندوقەکانی دەنگدان، خەڵکی تورکیا وانەیەک بدەنە ئەو کەسانەی وڵاتەکەیان گەیاندە ئەم ڕۆژە.
بەوتەی هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دۆخەکە بە تەواوی لە تورکیا بەرەو باشبوون دەچێت.
ئێستا هەریەکە لە پارتی گەلی کۆماری کە دووەم گەورە پارتی تورکیایە، لەگەڵ ئی پارتی داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە تورکیا دەکەن.
Your Comment