بەپێی هەواڵی کودپرێس، مەحموود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کردووە، بەڵام چاوەڕێن شیعە خۆی یەکلایی بکاتەوە.
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، "ئەوان خۆیان دەبێت ئەو کێشانەی کە هەیە چارەسەری بکەن، لێکتێگەیشتن دروستبکە، بۆ ئێمە گرنگە ئەوان لێکتێگەیشتنیان هەبێت و بە لێکتێگەیشتنەوە دەست بە دیاری کردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بکەن، چونکە ئەو سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانە دەبێت ئێمە و سوننەش بۆچوونمان لەسەری هەبێت، چونکە دەبێتە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەموو عێراق بە کورد، سوننە و شیعەوە".
Your Comment