بەشێکی کۆچبەران لە بێلاڕووس داوای گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆچبەرەکان لە سەر سنووری بێلاڕووس لە دۆخێکی ناهەمواردان، بەشێکیان پەیوەندییان بە لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و رەوەندی کوردستانی کردووە، داوایان کردووە یارمەتییان بدەن بۆ گەڕانەوە.

رێبوار بابکەیی، تەلەڤزیۆنی کوردستان 24 بڵاوی کردەوە سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و رەوەندی کوردستانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگەیاندووە: لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی سنووری بێلاڕووس ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت نه‌هامه‌تیی ئه‌و گه‌نجانه‌ چییه‌؟ تا یارمه‌تییان بده‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ 20 كه‌سیان داوا لێكردووم، هاوكارییان بكه‌م، تا بیانگه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان".

ناوبراو وتیشی: کۆچبەران لەسەر سنووری بێلارووس و پۆڵەندا گیریانخواردووە، حکوومەتی پۆڵەندا رێگەیان پێنادات بپەڕنەوە، بۆیە لە چەند رۆژی داهاتوودا لێژنەکەی پەرلەمانی کوردستان بەرەو ئەو سنوورە بەڕێدەکەوێت بۆ گوێگرتن لێیان و یارمەتیدانیان.

News Code 4070

Your Comment

You are replying to: .
captcha