بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر بڵاویکردەوە، بەپشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، هێزە ئاسمانییەکان هەشت حەشارگەی داعشیان لە چیای حەمرین بۆردوومان کردووە.
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، کە کەسێکیش لە وانەی هاوکاریی دارایی دە گەیاندە خێزانە داعشەکان لە کەرکووک دەستگیرکرا.
Your Comment