هێزی ئاسمانیی عێراق حەشارگەکانی داعشیان لە بەرزاییەکانی چیای حەمرین بۆردوومان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایدەگەیەنێت هێزە ئاسمانییەکانی ئەو وڵاتە هەشت حەشارگەی چەکدارانی داعشیان لە چیای حەمرین لەنێوان پارێزگاکانی کەرکووک، دیالە و سەڵاحەدین بۆردوومان کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر بڵاویکردەوە، بەپشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، هێزە ئاسمانییەکان هەشت حەشارگەی داعشیان لە چیای حەمرین بۆردوومان کردووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، کە کەسێکیش لە وانەی هاوکاریی دارایی دە گەیاندە خێزانە داعشەکان لە کەرکووک دەستگیرکرا.

News Code 4067

Your Comment

You are replying to: .
captcha