کوردپرێس: بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازیی كرد لە سەروەت تاش، سەرۆكی دەستەی بەرێوبردنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی هەكاری و شاندێكی یاوەری و باسی لە گرنگی رۆڵی وڵاتە دەراوسێكان كرد كە دەتوانن كارەكتەرێكی كاریگەر بن بۆ بەرەوپێشبردنی كوردستان و بە تایبەتی وڵاتی توركیا كە هێڵێكی سەرەكی بازرگانییە، دەتوانێت زیاتر پەرە بە بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان بدەن.
هاوکات سەروەت تاش، سەرۆكی دەستەی بەڕێوەبردنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی هەكاری داوای كرد پەرە بە پەیوەندییەكانی بازرگانانی هەردوولا بدرێت.
لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەلای شاندەكەی وڵاتی توركیاوە، چاودێری كردن و پەرەپێدان بە سنوورەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا دەتوانرێت كاری باشتر بكرێت.
لە كۆتایدا وەزیری دارایی و ئابووری جەختی كردەوە، كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی هەمیشە هەوڵیداوە كارئاسانی بۆ بازرگان و كەرتی پیشەسازی بكرێت.
Your Comment