بەشیر حەداد: سەردانەكەی بارزانی بۆ بەغدا نامەیێک بوو بۆ عێراق ‌و جیهان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سەردانەكەی مەسعوود بارزانی بۆ بەغدا و نەجەف "ئەنجامی باشی هەبووە"، كە سەردانەكەش "نامەیێک بووە بۆ عێراق‌و چیهان".

کوردپرێس:

مەسعوود بارزانی هەفتەی رابردوو سەردانی شاری بەغداو نەجەفی كردو لەسەردانەكەشی چەند كۆبوونەوەیێكی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق كرد، ئەوەش دوای زیاتر لەیەك ساڵ لەئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆم‌ و تێكچوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا.

بەشیر حەداد لەمیانی لێدوانێكی بۆ "شفق نیوز" راشیگەیاند، نامەكەی بارزانی بۆ بەرپرسانی عێراق ‌و جیهان ئەوە بووە، كە "كورد دڵنیاییی لە چوارچێوەی عێراق دەوێت ‌و دەیەوێت تەواوی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بكرێت".

چەند ساڵێكە كێشە و ئاڵۆزی لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە، كە كێشەكان پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولای خراپ كردووە، چەند جارێكیش هەوڵی چارەسەری دراوە، بەتایبەتی كێشە سیاسی‌ و ئابووری‌ و ئەمنییەكان.

جێگری سەرۆكی پەرلەمان، كە لە پشكی كورد ئەو پۆستەی وەرگرتووە، ئەوەشی راگەیاندووە، دەبێت لایەنی بەغداش بەدەم پەیام‌ و نامەكەی مەسعوود بارزانییەوە بێن ‌و تەواوی كێشەكان چارەسەر بكەن.

*لە شارپرێس وەرگیراوە

News Code 39847

Your Comment

You are replying to: .
captcha